دادگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاشكرای كرد، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان توانرا ده‌ست به‌سه‌ر 20 ملیۆن و 340 هه‌زار دۆلار و 200 ملیۆن دیناری عێراقی و 60 كیلۆ زێڕی تری پێوه‌ست به دۆسیه‌ی بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی نه‌وت عه‌دنان جومه‌یلی گیرا.
له
ڕاگه‌یه‌نراوێكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری هاتووه، له‌میانه‌ی رێوشوێن و لێكۆڵینه‌وه پێویسته‌كان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، 20 ملیۆن و 340 هه‌زار دۆلار و 200 ملیۆن دینار و 60 كیلۆ زێڕ و حه‌وت ئۆتۆمبێلی گرانبه‌ها بگیرێت.
ئاماژه‌ی داوه، هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ رێگرتن له به‌هه‌ده‌ردانی پاره و دۆزینه‌وه‌ی تۆمه‌تباران و ئه‌وانه‌ی له‌و دۆسیه‌یه تێوه‌گلاون، سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی تێوه‌گلاون هه‌نگاو به هه‌نگاو ڕێوشوێنی یاساییان به‌رانبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر و ناچار ده‌كرێن ببرێنه به‌رده‌م دادگه.
ماوه‌ی دوو مانگه دۆسیه‌ی عه‌دنان جومه‌یلی بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی نه‌وت به‌رده‌وام باس و خواسی میدیاكانی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقه و دۆسیه‌كه‌ی هێنده فره‌وان و قووڵ بووه، كه به‌وهۆیه‌وه ده‌یان په‌رله‌مانتار و سیاسه‌توان و به‌رپرسی تر گیراون و خراونه‌ته گرتووخانه‌وه.