سه‌رۆكی كۆریای باكور نامه‌یه‌كی بۆ ڤلادیمێر پووتینی سه‌ركۆماری ڕووسیا ناردووه و شانازی به ئاستی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان پیۆنگیانگ و مۆسكۆ ده‌كات و دووپات له به‌رده‌وامی هاریكاری نێوان هه‌ردوو وڵات له په‌راوێزی به‌رده‌وامی جه‌نگ له ئۆكراینا ده‌كاته‌وه.
كیم جۆنگ ئۆن له‌میانه‌ی نامه‌كه‌ی كه ئاژانسی یونهابی كۆریای باكور
ناوه‌رۆكه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێ، من هه‌میشه شانازی به سه‌ركردایه‌تیكردنی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان كۆریای باكور و ڕووسیا له ته‌ك پووتین ده‌كه‌م و چاوه‌ڕوانی داهاتوویه‌كی زۆر تایبه‌ت له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و پێوه‌ندییه دوو قۆڵییه ده‌كه‌م.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، كه ئیمانێكی پته‌وم به‌وه هه‌یه، كه ڕووسیا به‌رده‌وام ده‌بێ له گه‌شه‌پێدان و به‌رگریكردن له‌خۆی و سه‌لامه‌تی خاكه‌كه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی پووتین به لسه‌لایمه‌تی ته‌واوه‌تی ده‌مێنێته‌وه.
ئاماژه‌ی داوه، كه پێوه‌ندییه‌كانی مۆسكۆ و پیۆنگیانگ گه‌یشتوونه‌ته ئاستێكی زۆر باش له هاوبه‌شیكردنی ستراتیجیه‌تێكی ته‌واو له نێوان هه‌ردوو وڵات و هاریكاریكردنی یه‌كتر له كه‌رته جیاوازه‌كان.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نامه‌یه و ناردنی بۆ پووتین له كاتێكدایه، كه ئۆكراینا به‌رده‌وام پیۆنگیانگ به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، كه مووشه‌كی بالیستیك به ڕووسیا ده‌دا و هاوكات هه‌زاران سه‌ربازی كۆریای باكوریش ڕه‌وانه‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له دژی ئۆكراینا كردووه.