به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سه‌دان ده‌رچوونی به‌شه پزیشكیییه‌كان له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له به‌غدا ده‌ستیان به خۆپێشاندان كرد، ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی چوون بۆ وه‌زاره‌ته‌كه‌یان داخست.
به گوێره‌ی زانیارییه بڵاوكراوه‌كان، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی خۆپێشانده‌ران هێزه‌كانی پاراستنی یاسا له شوێنه‌كه بڵاوكراونه‌وه و بۆمبی ده‌نگی ده‌ته‌قێنن، تا خۆپێشانده‌ران بڵاوه پێ بكه‌ن، له به‌رانبه‌ردا خۆپێشانده‌ران ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی "بابولمه‌عزه‌م"یان داخست كه نزیكه له ته‌لاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه و داوای به‌ده‌مه‌وه هاتن و جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان ده‌كرد.
ده‌رچووانی به‌شه پزیشكییه‌كانی زانكۆ و كۆلێژه‌كانی عێراق له 2023ه‌وه تا 2025 دانه‌مه‌زرێنراون، به‌وهۆیه‌وه ماوه ماوه خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی له‌لایه‌ن ده‌رچووانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ و داوای دامه‌زراندنیان له‌سه‌ر میلاكی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن.
به‌هۆی ته‌نگژه‌ی ئابووری و كه‌مبوونه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له ئه‌نجامی داخرانی گه‌رووی هورمزه‌وه،
به‌غدا سیاسه‌تی ده‌ستپێوه‌گرتن و قه‌رزكردنی گرتووه‌ته‌به‌ر، بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مووچه‌ی كارمه‌ندانی ئێسته و له توانایدا نییه كارمه‌ندی تر دابمه‌زرێنێت.