لە ساڵوەگەڕی لەدایكبوونی سەرۆك بارزانی كوردستان فاوندەیشن پێشانگەیەك لە قەڵای هەولێر دەكاتەوە

:: AM:10:12:16/08/2026 ‌
لە ساڵوەگەڕی لەدایكبوونی سەرۆك بارزانی كوردستان، فاوندەیشن پێشانگەیەكی مێژوویی لە قەڵای هەولێر دەكاتەوە و پێشانگەكە بۆ پێشاندانی خەبات و پێكەوەژیان و پێشاندانی ئەزموونی سەرۆك بارزانی بە نەوەی ئێستە.

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ لە سەعات هەشتی ئێوارە، كوردستان فاوندەیشن پێشانگەیەكی مێژوویی لە قەڵای هەولێر ڕێكبخات،  پێشانگەكە بەبۆنەی 80 ساڵەی لەدایكبوونی سەرۆك بارزانییەوە ئەنجام دەدرێت.

پێشانگەكە تێیدا وێستگە جیاوازەكانی، ژیان، خەبات، قوربانیدان و دیدگەی نیشتمانیی سەرۆك بارزانی لە پێشمەرگایەتیدا دەخاتەڕوو.

كوردستان فاودەیشن رای گەیاندووە، ئامانجی سەرەكی پێشاندانی ژیانی سەرۆك بارزانییە بە نەوەی ئێستە، پردێكە بۆ گواستنەوەی ئەزموونی خەبات و یادەوەریی مێژوویی لە نەوەیەكەوە بۆ نەوەیەكی تر.

پێشانگەی "مێژووی پێشمەرگەیەك" بە نمایشكردنی 30 وێستگەی مێژوویی، گەشتی ژیانی سەرۆك بارزانی لە شاخەكانەوە تا بەرپرسیارێتی و سەركردایەتیكردنی دەگێڕێتەوە، تێیدا چۆنیەتیی تێكەڵبوونی بە خەبات و قوربانیدانی گەلی كوردستان دەخاتەڕوو.




وشە - سۆران عەزیز