موراد قەرەیڵان: یاساكە باسی كورد و دیموكراسی ناكات و تەنیا لەسەر بنەمای چەكدانان داڕێژراوە

:: AM:10:20:16/08/2026 ‌
ئەندامی فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە)، پەیامێكی بڵاو كردەوە و تێیدا دووپاتی لەوە كردەوە كە سەرەڕای گرنگیی یاسای چوارچێوە، بەڵام پێویستە كەموكوڕییەكانی پڕ بكرێنەوە و ئازادیی فیزیكیی عەبدوڵا ئۆجەلان مەرجی سەرەكیی سەركەوتنی پرۆسەكەیە.

موراد قەرەیڵان  لە پەیامەكەیدا ڕەخنەی لەوە گرت كە یاساكە باسی كورد و دیموكراسی ناكات و تەنیا لەسەر بنەمای چەكدانان داڕێژراوە.

گوتیشی كە تا ئۆجەلان لە گرتووخانە بێت، داواكردنی چەكدانان ناكۆكە لەگەڵ واقیعدا. هەروەها داوای دروستكردنی "كۆمسیۆنی دادپەروەری و دەرخستنی ڕاستییەكان"ی كرد بۆ ئاشكراكردنی كۆمەڵكوژییە مێژووییەكان.

هەروەها دووپاتی كردەوە كە ئەوان ئامادەن تێكۆشان بۆ زەوینەی سیاسەتی دیموكراتیك بگوازنەوە.



وشە - سۆران عەزیز