ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، پەیامێكی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، سەرۆك بارزانی هەمیشە ساغ و سەركەوتووبن.
ئەمڕۆ یەكشەم 16ـی ئاب، سەڵاحەدین محەمەد بەهادین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆك بارزانی كرد و رای گەیاند، بە بۆنەی 80مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی و ساڵیادی لە دایكبوونی جەنابتانەوە، پیرۆزبایی و نزای سەركەوتن و سەرفرازیتان پێشكەش دەكەم . یادەكەتان لە كاتێكدایە كە ناوچەكە و هەرێمەكەمان بە بارودۆخێكی ناهەموار تێپەڕ دەبێ.
ئەمینداری یەكگرتوو دەڵێت، بۆیە خوازیارم كە لە ئاستی بەرپرسیاریەتی و چاوەڕوانی گەلەكەماندابن و پرۆسەی ئاشتەوایی و بەگەڕخستنی داودەزگا شەرعییە نیشتمانییەكان كارا بكەنەوە، ناو ماڵی كوردستانی و عێراقی زۆرتر رێكبخرێتەوە و هەرێم و وڵات لە بەڵای نەخوازراو بەدوور بگرن .
هەمیشە ساغ و سەركەوتووبن