ئەمشەو یەکشەم 16ی ئابی 2026، عەلی زەیدی، سەرۆکی حكوومەتی عێراق، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی 80یەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد و دووپاتی لە گرنگیی بەردەوامبوونی کارکردنی هاوبەش کردەوە بۆ چەسپاندنی شەراکەت و پاراستنی سەروەریی عێراق.
لە پەیامەکەیدا کە ئاڕاستەی سەرکردایەتی و جەماوەری پارتی کردووە، زەیدی ئاماژەی بە ڕێڕەوی حیزبەکە و بەشدارییەکانی لە ژیانی نیشتیمانیدا کردووە لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی تری عێراقدا.
سەرۆکی حكوومەتی عێراق دووپاتی کردووەتەوە، گرنگیی کارکردنی هاوبەش لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستاندا بۆ چەسپاندنی شەراکەت و بەهێزکردنی سەقامگیری و پاراستنی یەکێتی و سەروەریی عێراق.
لە کۆتاییدا هاتووە، پێویستە کار بۆ بونیادنانی داهاتوویەک بکرێت کە خواست و ویستی هەموو ڕۆڵەکانی عێراق بەدی بهێنێت.