كۆنگرێسمانێكی پێشووی پارتی كۆمارییه‌كان ئاشكرای كرد، به‌رپرسانی باڵای ئێسته‌ی ئه‌مه‌ریكا گفتوگۆ و تاوتوێی ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له دژی ئێران له كۆبوونه‌وه داخراو و ستراتجییه‌كانیان ده‌كه‌ن.
مارجوری تایله‌ر گرین كۆنگرێسمانی پێشووی كۆمارییه‌كان له تۆڕی "ئێكس" نووسیویه‌تی، ئه‌وان گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له دژی ئێران له كۆبوونه‌وه ستراتیجییه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵێ ئه‌وه‌م به ڕاستی خوێنده‌وه و ئه‌مه ڕاسته‌قینه‌یه، من پێشبینی و خه‌یاڵ ناكه‌م، به‌ڵكوو ئه‌وه ده‌زانم، ئه‌مه‌یش خراپه‌یه‌كی باشه.
ئاماژه‌ی داوه، دواجار كه چه‌كی ئه‌تۆمیمان به‌كارهێنا له شه‌ش تا نۆی ئاب/ئۆگه‌ستی 1945 بوو له دژی هیروشیما و ناكازاكی له ژاپۆن، كه به‌وهۆیه‌وه 110 هه‌زار كه‌س ده‌سبه‌جێ مردن و كۆی گشتی كوژراوان گه‌یشته 214 هه‌زار كه‌س تا كۆتایی ساڵه، له ئه‌نجامی سووتانی زۆر و برینی قورسه‌وه.
زیاتر
گوتی، ئێسته حكوومه‌ته‌كه‌مان كه گفتوگۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم و سنووردانان بۆ چه‌كی ئه‌تۆمی له پێناوی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی دژی ئێران ده‌كات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ به‌رده‌وام دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه له جه‌نگی دژی ئێران سه‌ركه‌وتوو بووه و گه‌رووی هورمزیش له ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌مه‌ریكادایه.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی گرین گوتی، تره‌مپ به‌ڵێنی دا چیتر جه‌نگ له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌رپا نه‌كات، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌و خه‌ریكه دنیا تووشی كاره‌ساتێكی تری ئه‌تۆمی ده‌كات، كه به‌وهۆیه‌وه ململانێی گه‌وره و داته‌پینی ئابووری دنیا و مه‌ینه‌تییه‌كانی مرۆڤ به جۆرێك ده‌بینرێت، كه مرۆڤ له مێژووی خۆی دا مه‌ینه‌تی له‌مجۆره‌ی نه‌بینیبێت.