ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی له زاری سه‌رچاوه‌كانه‌وه بڵاوی كرده‌وه، كه سوپای پاسداران ئاگربه‌ست و ئارامی ئێسته‌ی قۆستووه‌ته‌وه و چه‌ندان ڕاوێژكاری ناردووه‌ته وڵاتانی ناوچه‌كه تا یارمه‌تی گرووپه به‌كرێگیراوه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه بده‌ن و پلان بۆ ئه‌گه‌ری ده‌ستكردنه‌وه به پێكدادان و گرژییه‌كان بكه‌ن.
ڕۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرنالی
ئه‌مه‌ریكی له زاری به‌رپرسانی ئاگه‌داره‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه سوپای پاسداران ده‌یه‌وێ هاوپه‌یمانه‌كانی له وڵاتانی ناوچه‌كه به ته‌واوی ئاماده بكات و پلان و به‌رنامه‌ی پێشوه‌خته‌یان پێ بدات، تا له ئه‌گه‌ری ده‌ستكردنه‌وه به پێكدادنه‌كان هێرشی چڕ و فره‌وان بكه‌نه سه‌ر ئامانجه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ڕۆژنامه‌كه كه‌وتووه، پاسداران ڕاوێژكارانی خۆی ناردووه‌ته هه‌ریه‌ك له عێراق و یه‌مه‌ن و لبنان بۆ تاوتوێكردنی پلانی داهاتوو، به‌رپرسانی هه‌واڵگری وڵاتانی عه‌ره‌بیش به وردی په‌یان به‌و جموجۆڵانه بردووه كه له نێوان ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی له وڵاتانی ناوچه‌كه بوونی هه‌یه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك ده‌ڵێ، ئه‌مه گۆڕانێكی ستراتیجییه له ناوخۆی سه‌ركردایه‌تی ئێران، ئامانج لێی فره‌وانكردنی زیاتری به‌ره‌ی جه‌نگ و خسته سه‌رشانی زۆر زیاتری تێچووی جه‌نگه به سه‌ر ئه‌مه‌ریكاوه.
له ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌كه هاتووه، به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ده‌سبه‌جێ جموجۆڵیان كرد، دوای واژووكردنی یاداشتی لێكگه‌یشتن له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له حوزه‌یران/یۆنیۆی ڕابردوو، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پشتیوانی وڵاتان به ئامانجی كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز و هه‌نگاونان بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگ.
به‌رپرسانی ئێرانی و عه‌ره‌ب ده‌ڵێن، له به‌رانبه‌ر ئه‌وه دا سه‌ركردایه‌تی ئێران ده‌ستیان به كۆبوونه‌وه كرد، تا پلانی وردتر و به‌رده‌وامیدان به جه‌نگ دابنێن، ئه‌وان له‌وباوه‌ڕه‌دابوون كه ڕێككه‌وتنه‌كه هیچ شتێك نییه، جیا له هه‌وڵێك له‌لایه‌ن واشنتن و ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گوشاره‌كانی سه‌ر ئابووری دنیا و ده‌سكه‌وتنی كاتی زیاتر بۆ ئه‌وه‌ی هێرشێكی گه‌وره‌تر بكه‌نه سه‌ر ئێران.