باشبوونی ته‌ندروستی مرۆڤ پێوه‌ست نییه به وه‌رزشی قورس و مانه‌وه‌ی چه‌ندان سه‌عات له هۆڵه‌كانی وه‌رزشكردن، به‌ڵكوو ده‌كرێ به پیی ڕۆیشتن له به‌یانیان دا، یارمه‌تی یه‌كجار زۆری ته‌ندروستی جه‌سته و عه‌قڵ و كۆئه‌ندامه‌كانی تری جه‌سته‌ی مرۆڤ بدات.
به پێی ڕۆیشتنی ڕێكخراو و به‌رده‌وام پشتیوانی له ته‌ندروستی دڵ و ماسولكه‌كان و جومگه‌كان ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی باشبوونی میزاج و كه‌مكردنه‌وه‌ی نیگه‌رانی و باشبوونی خه‌وتنمان.
به‌ڵام ئه‌و سوودانه ته‌نیا پێوه‌ست نین كه به‌یانی یه‌ك ڕۆژ هه‌ڵبستین و به پێی بڕۆین، بگره پێویسته ئه‌مه بكرێته خوو و نه‌ریتێكی به‌رده‌وامی هه‌موو به‌یانییه‌ك.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه بكه‌ین به نه‌ریت و خووێك و هه‌موو به‌یانییه‌ك به پێی بڕۆین، ئه‌وا ڕێژه‌ی گشتی لێدانه‌كانی دڵ به‌رز ده‌كاته‌وه و سووڕی خوێن چالاك ده‌كات و به به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ری گوشاری خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه و ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵ داده‌به‌زێنێت و له مه‌ترسییه‌كانی توووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشك به دوورتان ده‌خاته‌وه.
ڕێنماییه
ته‌ندروستییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه هه‌ر كه‌سێك پێویسته له هه‌فته‌یه‌ك به‌لای كه‌م 150 خوله‌ك به پێی بڕوات، ئه‌مه‌یش ده‌كرێ به‌سه‌ر پێنج ڕۆژ دابه‌ش بكرێ و هه‌ر ڕۆژه‌ی 30 خوله‌ك به پێ بڕۆین.