پەیوەند جاف گۆرانیی "ئاخۆ كەی دێ" بڵاو كردەوە

:: PM:01:36:17/08/2026 ‌
هونەرمەندی ناسراوی كورد پەیوەند جاف، یەك لە بەرهەمە كۆنەكانی بە ناوی "ئاخۆ كەی دێ" بەشێواز و دیمەنێكی نوێوە بڵاو كردەوە. 

پەیوەند جاف دوای زیاتر لە ٢٠ ساڵ بەرهەمی "ئاخۆ كەی دێ"ی بەشێوازێكی نوێ و بە ڤیدیۆ كلیپەوە لە كەناڵی یوتیوب بڵاو كردەوە.

گۆرانیی "ئاخۆ كەی دێ" ساڵی ٢٠٠٢ تۆمار كراوە، یەكێكە لە دیارترین بەرهەمەكانی پەیوەند جاف.

پەیوەند جاف ساڵی  ١٩٦٨  لە شاری هەڵەبجە لە دایك بووە، یەكەمین كلیپی لە ساڵی  ١٩٩٢  بڵاو كردووەتەوە، خاوەنی چەندان ئەلبوومی گۆرانی و كلیپە، بە گۆرانیی (دڵم تەنگە) لای هەوادارانی زیاتر ناوبانگی دەركردووە.



وشە - سۆران عەزیز