نوێترین بەرهەمی كتێبی هەندرێن شێخ راغب نووسەر بەناوی "گەشتەكەم بۆ چین" بڵاو كرایەوە.
هەندرێن شێخ راغب لە لەبارەی كتێبەكەیەوە دەڵێ، ئەم كتێبەشم لە چاپخانە تەواو بوو كەوتە بەر دیدەی خوێنەران، هیوادارم خزمەتێكی ترم بە نووسین و فەرهەنگ و كتێبخانەی كوردی كردبێت.
ئەو روونی كردەوە كە ئەمە 11مین كتێبی چاپ كراویەتی ئێستە ڕەشنووسی چەند كتێبێكی تری لەبەردەستە كە هەوڵ دەدات ئامادەیان بكات بۆ چاپ كردن.
"گەشتەكەم بۆ چین" باسی گەشتێكی نووسەر دەكات بۆ ئەو وڵاتە و میهرەبانی خەڵك و ئەو فرە كولتوورییەی كە لەو وڵاتەدا هەیە، هاوكات دەیبەستێتەوە بەو هەستەی كە كورد لە هەر وڵاتێكی ئەم دنیایەدا تووشی دەبێت.