ئەمەریكا بەبڕی 800 ملیۆن دۆلار هەلیكۆپتەری سەربازی بە عێراق دەفرۆشێت

:: AM:09:12:01/09/2026 ‌
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە بەیاننامەیەكدا رای گەیاند، وڵاتەكەی بڕیاری داوە بەبڕی 800 میلۆن دۆلار، هەلیكۆپتەری سەرباری بە عێراق بفرۆشێت. عێراقیش مەبەستێتی فڕۆكە هەلیكۆپتەرەكانی كە كۆن و رووسین، وازی لێ بێنێ و پشت بە چەكی ئەمەریكا و فڕۆكەكانی دەبەستێت.

پێگەی "شەفەق نیوز" رۆشنایی خستووەتە سەر بەیاننامەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا كە تێیدا هاتووە، ئەمەریكا رازی بووە فڕۆكەی جۆری هەلیكۆپتەری سەربازی بەبڕی 800 ملیۆن دۆلار، بفرۆشێتە عێراق، بەڵام تا ئێستە روون نییە ئەو هەلیكۆپتەرانە كەی دەگەنە عێراق و لە سوپای وڵاتەكە دێنە بەكارهێنان.

وەزارەتەكە لە بەیاننامەكەیدا زیاتر روونی كردووەتەوە، ئەو لایەنەی گرێبەستەكەی لەگەڵدا واژوو كراوە، كۆمپانیای "بێڵ- تكسترون"ـە كە بارەگاكەی لە فۆرت وۆرسە لە ویلایەتی تێكساس.

پێگەی "زە درایڤ"ی ئەمەریكی لە 2023دا ئەوەی ئاشكرا كرد، عێراق دەیەوێ پشت بەو هەلیكۆپتەرانە نەبەستێ كە لە جۆری "ئێم ئەی- 17"ی رووسین، لەبری ئەوە دەیەوێ بە هەلیكۆپتەری ئەمەریكا بیانگۆڕێتەوە، مەبەستیشی ئەوەیە زیاتر پشت بە تەكنەلۆجیای ئەمەریكی ببەستێت.





وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د