هونەرمەندی رۆژئاوای كوردستان نارین فەقێ، نوێترین بەرهەمی هونەریی بە ناوی "داوەت" بڵاو كردەوە، تێكستی گۆرانییەكە لەلایەن حەمكێ تۆڤی نووسراوە و ئاوازی بۆ دانراوە، عەلی شاكر و هۆزان فەقێ كاری ڕێكخستنی موزیكیان بۆ ئەنجام داوە، سەمیر حوسێنیش كاری میكس و ماسترینگی بەرهەمەكەی كردووە.
نارین فەقێ ساڵی 1980 لە شاری حەسەكەی ڕۆژئاوای كوردستان لە دایك بووە، ساڵی 2003 دەستی بە كاری هونەری كردووە و ئێستە یەكێكە لە هونەرمەندە ناسراوەكانی كورد، هەورەها خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە بواری مافناسی، لەگەڵ هاوسەر و دوو كچەكەی لە سوید نیشتەجێیە.