دادگای تاوانەكانی كەرخ لە بەغدا، سزای شەش ساڵ گرتنی بۆ پێنج ژن دەركرد كە تۆمەتبارن بە بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە، لەوانە فرۆشتنی منداڵێكی تازە لەدایكبوو بە سێ ملیۆن دینار.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ سێشەم یەكـی ئەیلوول دادگای تاوانەكانی كەرخ، سزای شەش ساڵ گرتنی بۆ پێنج ژن دەركردووە، دوای ئەوەی تاوانی بازرگانیكردن بە مرۆڤیان بەسەردا سەلمێنراوە.
یەكێك لە سزادراوەكان كە دایكی منداڵەكەیە، منداڵە تازە لەدایكبووەكەی خۆی بە هاوكاریی چوار ژنی تر و بە بڕی سێ ملیۆن دیناری عێراقی فرۆشتووە.
ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای مادەی شەش لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیكردن بە مرۆڤ (ژمارە 28ی ساڵی 2012) و مادە پێوەندیدارەكانی یاسای سزادانی عێراقی دەركراوە.
حكوومەت لە جێی چارەسەركردنی بنەڕەتی كێشە كۆمەڵایەتییەكان، تەنیا سزای قوربانییەكان دەدات.