تا ئێستەش شێرپەنجە و جۆرەكانی لە مەترسیدارترین نەخۆشییەكانن و ساڵانە كەسانێكی زۆر بەو هۆیەوە گیان لەدەست دەدەن و خەرجییەكی گەورە دەخەنە سەر سیستمی تەندروستی دنیا، لەوكاتەی باشترین رێگە بۆ رووبەڕبووبوونەوەی خۆپاراستنە، بەتایبەتی لەوانەی كە تۆمارێكی خێزانیی تووشبوونیان هەیە، لە خوارەوە
چەند هەنگاوێك هەن كە ئەگەر پێێڕەو بكرێن دەكرێ مەترسیی تووشبوون كەم بكرێتەوە.
*هەر 30 خولەك بوەستە و جووڵە بكە، واتە زۆر دانیشتن كاریگەری نەرێنی بۆ سەر رێكخستنی شەكرە و هەستیاری بۆ ئەنسۆلین و میتابۆلیسم و دروستبوونی هەوكردن و شێوانی هۆرمۆنی لە لەش هەیە، دەركەوتووە هەر سەعاتێك دانیشتن یان پاڵكەوتنی بەردەوام 9% مەترسیی مردن بە شێرپەنجە زیاد دەكات.
*دوای لەخەوهەستان بچۆ بۆ شوێنی كراوە و با بەر رووناكی سروشتی بكەویت، كە یارمەتی رێكخستنی كاتژمێری بایۆلۆجی دەدات و سووڕی نوستن باشتر دەكات و دەردانی هۆرمۆنی میلاتۆنین لە ئێواران زیاتر دەكات، بە پێچەوانەوە شێوانی ئەو كاتژمێرە مەترسی تووشبوون بە جۆرەكانی شێرپەنجە زیاتر دەكات.
*خواردنی خۆراكی سوودبەخش بۆ ریخۆڵەكان و بەكتریای سوودبەخش، وەك ریشاڵ.
*خواردنی سەوزە و بەهاراتی سوودبەخش لە ژەمەكان، وەك كوركم و دارچین و مێخەك ز زەعتەر و رۆزماری و هیتریش.
*بەكارهێنانی رۆژانەی داوی پاككردنەوەی ددانەكان و گرنگیدان بە پاكوخاوێنی دەم و ددان و پووك.
*كەمكردنەوەی گۆشتی بەرهەمهێنراو و برژاو و سووتاو.
پاراستنی پێست لە تیشكی بەهێزی خۆر، بەتایبەتی تیشكی سەروو وەنەوشەیی و سووتانەوە بەهۆی تیشكی خۆر كە هۆكارن بۆ شێرپەنجە.