"دۆسیەی سیخوڕیی لەسەر نەبووە".. پێنجشەم دادگایی جەلال شریت بەڕێوە دەچێت

:: PM:07:07:01/09/2026 ‌
بڕیارە رۆژی پێنجشەم سێی ئەیلوول، دادگایی هونەرمەندی میللی جەلال شیریت لە دادگای تاوانی سێی سلێمانی بەڕێوە بچێت. بە گوتەی كوڕەكەی، ئەو لەسەر دوو دۆسیە گیرابوو یەكیان سیخوڕی بوو، بەڵام دادوەر دڵنیابووەوە كە ئەو دۆسیەیە لەسەر جەلال شریت نییە. 

ئەمڕۆ سێشەم یەكی ئەیلوول، دانا جەلال شریت كوڕی هونەرمەند، بۆ "وشە" گوتی، رۆژی پێنجشەم سێی ئەیلوول لە دادگای تاوانەكانی سێی سلێمانی دادگاییكردنی جەلال شریت بەڕێوە دەچێت.

روونیشی كردەوە، شریت دوو دۆسیەی لەسەر بووە یەكیان بابەتی سیخوڕی بووە بەڵام ئەوە بە بڕیاری دادگا داخراوە و یەكلا بووەتەوە كە پێوەندی بەوەوە نییە، ئەوەی ماوەتەوە بابەتێكی كوشتنە گوایە تێوەگلاوە، بەڵام دادوەر پێویستی بە گوتەی "من و دایكم" هەیە. 

جەلال شریت یەكێكە لە هونەرمەندانی رۆژهەڵاتی كوردستان، ماوەی چەندان ساڵ بوو لە هەرێمی كوردستان و بە دیاریكراوی لە سنووری راپەڕین نیشتەجێ بوو، بەگوێرەی زانیارییەكانی "وشە" تا ئەوكاتەی لەوێ بووە پێوەندیی لەگەڵ حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان هەبووە. 

جەلال شریت لە بەندەكانی دژایەتی ئێرانی دەكرد و بە توندی ناوی دەهێنان، بۆ نموونە لە بەندێكدا دەڵێ‌:
كراسەكەت هەڵە سۆیبە گیان، ئەی بیخە سەر ڕانت
ئەرە سەد جاشی خوێڕی سویبە گیان، ئەی ببنە قوربانت.


وشە - وشه‌