ئەمڕۆ سێشەم یەکی ئەیلوولی 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری ئەبوزەبی لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی ئیمارات کۆ بووەوە، لە دیدارەکەدا سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر ئیمارات کرا و هەردوولا دووپاتیان لە پاراستنی ئارامیی ناوچەکە و پتەوکردنی پێوەندییەکانی نێوانیان کردەوە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا هاتووە، لەو دیدارەدا کە شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم جێگری سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی ئیمارات و حاکمی دوبەی ئامادەی بوو، هەردوولا سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر ئیماراتیان کرد و پێویستیی پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکەیان دووپات کردەوە.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا، هەردوولا دووپاتیان کردەوە لەسەر گرنگیی پتەوکردنی پێوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات، لەگەڵ فراوانکردنی هاوکاری و هاوئاهەنگیی نێوانیان لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا. هاوکات دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بەوردی تاوتوێ کران.