به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایان كرد، كه هێرشه‌كانی شه‌وی ڕابردووی واشنتن بۆ سه‌ر ئێران 100 ئامانج بۆردمان كراون و یه‌كێك له ئامانجه‌كانیش كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری ئێرانی بووه و ئیتر ئه‌مه‌ریكا سیاسه‌تی كه‌شتی به‌رانبه‌ر به كه‌شتی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌گرێته‌به‌ر، تاران هێرش بكاته سه‌ر هه‌ر كه‌شتییه‌ك له هورمز، ئه‌مه‌ریكا بۆردمانی كه‌شتییه‌كی ئێرانی ده‌كاته‌وه.
پێگه‌ی ئه‌كسیۆسی ئه‌مه‌ریكی له زاری به‌رپرسانی
ئه‌مه‌ریكاوه بڵاوی كرده‌وه، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دوو كه‌شتی گوێزه‌ره‌وه‌ی ئێرانیان بۆردمان كردووه و 100 ئامانجی سه‌ربازیشیان له‌سه‌ر خاكی ئێران كردووه‌ته ئامانج و به چڕی هێرشیان كراوه‌ته‌سه‌ر.
به گوێره‌ی قسه‌ی به‌رپرسه‌كان، دۆناڵد تره‌مپ ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر سیاسه‌تێكی نوێی ڕووبه‌رووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران داوه، ئه‌ویش كه‌شتی به‌رانبه‌ر به كه‌شتییه، واته ئێران هێرش بكاته سه‌ر هه‌ر كه‌شتییه‌ك له هورمز، له تۆڵه‌ی ئه‌وه ئه‌مه‌ریكا هێرش ده‌كاته سه‌ر كه‌شتییه‌كی ئێرانی.
هه‌ردوو كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كه‌ی ئێران له كه‌ناراوه‌كانی ئه‌و وڵاته گیرسابوونه‌وه و له‌لایه‌ن درۆنی ئه‌مه‌ریكی به مووشه‌ك بۆردمانكراون و ژووری بزوێنه‌ره‌كانیان به ته‌واوی تێكشكێنراوه.
جیا له‌وه 100 ئامانجه‌كه‌ی تر كه بۆردمانكراون بنكه‌كانی به‌رگری ئاسمانی و ڕاداری سه‌ر به سوپای پاسداران و تواناكانی چاندنی مینی ده‌ریایی و بنكه‌كانی پێوه‌ندیكردن و سه‌كۆی هه‌ڵدانی مووشه‌كی دژه كه‌شتی و درۆن له‌خۆگرتووه.