شی جینگ پینگ سه‌رۆكی چین به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته میسر و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی میسر عه‌بدولفه‌تاح سیسی كۆ ببێته‌وه و ماوه‌ی سێ ڕۆژ له‌و وڵاته ده‌مێنێته‌وه و دۆسیه‌كانی وه‌به‌رهێنان و لێكه‌وته‌كانی جه‌نگ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و چه‌ندان دۆسیه‌ی تر به وردی تاوتوێ ده‌كه‌ن.
ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردانی سه‌رۆكی چینه دوای 10 ساڵ و یه‌كه‌م سه‌ردانیشه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له 2022ه‌وه كاتێك سه‌ردانی سعوودیه‌ی كرد.
ئێواره‌ی دوێنێ شی جین پینگ سه‌رۆكی
چین به یاوه‌ری هاوسه‌ره‌كه‌ی گه‌یشتنه میسر و له‌لایه‌ن سیسی و هاوسه‌ره‌كه‌ی له فڕۆكه‌خانه پێشوازیان لێ كرا.
چین هاوبه‌شێكی گرنگ و ستراتیجی میسره و قه‌باره‌ی بازرگانی له حه‌وت مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به گوێره‌ی داتاكان گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 12 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
قاهیره سووره له‌سه‌ر قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ردانه بۆ ده‌رخستنی سه‌ربه‌خۆیی ستراتیجی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ وڵاتان و ده‌یه‌وێ له ڕێی پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ واشنتن و په‌كین، سوود له هه‌ردوو وڵات وه‌ربگرێت.
سیسی له وتارێكدا ئاماژه‌ی داوه، میسر ده‌ستی به سیاسه‌تی هاوسه‌نگی گرتووه و ئه‌مه‌یش ستراتیجی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسره.
بڕیاره ئه‌مڕۆ شی جین پینگ بچێته قاهیره و سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ی گه‌وره‌ی میسر له نزیك هه‌ره‌مه‌كانی جیزه بكات.