یسرائیل كاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دووپاتی كردەوە، سوپاكەی ئامادەیە هێرش بكەنە سەر ئێران و فڕۆكەكانیان بۆ سەر ئێران بفڕن.
ئەمڕۆ چوارشەم دووی ئەیلوول، یسرائیل كاتس لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا دووپاتی دەكاتەوە، سوپای وڵاتەكەی لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ ئەوەی بەرگری لە خۆی بكات، هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەمەریكا بكات بۆ ئەوەی هێرش بكاتە سەر ئێران.
دەشڵێ، "ئەگەر ئێران هێرشمان بكاتە سەر، ئەوا فڕۆكەكەكانمان ئامادەن دەستبەجێ بفڕن".
دوێنێ ئەمەریكا زنجیرەیەك هێرشی كردە سەر ئێران و لە ئەنجامدا دەیان كەس لە سوپای ئێران كوژران، دواتر فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمەریكا "سێنتكۆم" كۆتایی هێرشەكانی راگەیاند.