راگەیاندنی ئیماراتی و عەرەبی بەرژدی بایەخیان بەسەردانەكەی مەسروور بارزانی دا

:: AM:11:22:02/09/2026 ‌
ڕۆژنامە گرنگەكانی وەك ئیتیحاد، ئەلبەیان، ئەلخەلیج و وەتەن و چەندان سایت و پەیج و دەزگای راگەیاندنی تری عەرەبی، هەواڵیان لەسەر سەردانەكەی مەسروور بارزانی بۆ ئیمارات بڵاو كردووەتەوە.

هەموو رۆژنامە و راگەیاندنی ئیمارات، بەگرنگییەوە باسیان لە سەردانەكەی مەسروور بارزانی بۆ ئیمارات و دیداری لەگەڵ محەممەد بن زاید سەرۆكی ئیمارات و بەرپرسانی تری وڵاتەكە كردووە.

رۆژنامەكان لە یەكەم لاپەڕەی خۆیاندا بە گەورەیی هەواڵەكەیان داناوە و باسیان لەوە كردووە، "فەراهەمكردنی ئاسایش، سەقامگیری و ئاشتیی بەردەوامیان بۆ ناوچەكە گفتوگۆی مەسروور بارزانی و بەرپرسانی ئیمارات بووە.

ڕۆژنامەی "وەتەن" نووسیویەتی، سەردان و گفتوگۆكانی مەسروور بارزانی لە پێناو خێری گەلی هەردوولا بووە. خەلیج نووسیویەتی، دەستەبەركردنی گەشەپێدان و ئایندەیەكی گەش، گفتوگۆی مەسروور بارزانی بووە لەگەڵ سەرۆكی ئیمارات.

ئیمارات وەك وڵاتێكی گرنگی ناوچەكە كە خاوەن ئابوورییەكی بەهێزە و ئەوەش وای لێ كردووە، ببێتە یەكێك لە وڵاتە گەورەكانی عەرەبی و كاریگەریی لەسەر رووداوەكانی ناوچەكە و دنیاش هەیە، ئەم وڵاتە بۆ كورد و هەرێمی كوردستان گرنگیی تایبەتی هەیە. 



وشە - سۆران عەزیز