بە تۆمەتی گەندەڵیی ملیاران دینار.. دوو بەڕێوەبەری پێشووی بانكی رافیدەین گیران

:: PM:12:02:02/09/2026 ‌
سەرچاوەیەكی ئاگادار ئەمڕۆ چوارشەم ئاشكرای كرد، دوو بەڕێوەبەری پێشووی بانكی رافیدەینی عێراق، لەلایەن هێزیكی تەناهی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دەستەی دەستپاكی بەهۆی تۆمەتی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی گیران.

ئەو سەرچاوەیە بۆ "شەفەق نیوز" گوتی، لێكۆڵینەوەكان دووپات لە بوونی چەندان گرێبەست لە ماوەی ڕابردوو دەكەنەوە، جیا لە دۆسیەی قەرزەكان و پڕۆژەی وەبەرهێنان كە بە كۆمپانیاكان و وەبەرهێنەران دراوە، تۆمەتی گەندەڵی لە میكانیزمی دابەشكردن و ئاسانكاری و نەگرتنەبەری ڕێوشوێنە پێویستەكان.

ئاماژەی داوە، لێكۆڵینەوە لە ڕەزامەندی تایبەت بۆ بەخشینی قەرز و پارە بە بڕی یەكجار زۆر كە دەگاتە ملیاران دینار كراوە، وردەكاریی زیاتریشی نەخستە ڕوو، تا دواتر لایەنە پێوەندارەكان پشتڕاستی دەكەنەوە و وردەكاریی ڕێوشوێن و دۆسیەكان ڕادەگەیەنن.

لە بەشێكی تری قسەكانی ئەو سەرچاوەیە گوتی، لایەنەكانی چاودێری دارایی و دەستەی دەستپاكی وردبینییان لە بەڵگەنامە و گرێبەستە داراییەكانی پێشوو و ئێستەیش كردووە، وەك ئامادەكارییەك بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی دژی هەر بەرپرس و كەسێك كە پێشێلكی ئەو ڕێوشوێنە یاساییانە بكات.


وشە - باز ئه‌حمه‌د