حزبی دیموكراتی كوردستان رای دەگەیەنێت، كەمپی جێژنیكان لە نزیك شاری هەولێر، شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەكانی حزبی دیموكرات بوو و بۆردمان كرا.
ئەمڕۆ چوارشەم دووی ئەیلوول، لە راگەیەنراوێكی حزبی دیموكراتی كوردستاندا هاتووە، لە سەعات دوو بۆ دوو و ٤٠ خولەكی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، كۆماری ئیسلامی لە دوو لاوە بنكە و بارەگاكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانی كردە ئامانج.
بەپێی زانیارییەكان، لە یەكەم هێرشدا بەرزاییەكانی بالیسان لە باشووری كوردستان بە سێ درۆن كراوەتەوە ئامانج و لە ماوەیەكی كەمی دوای ئەوەدا، كەمپی جێژنیكانیش كراوەتە ئامانج.
كەمپی جێژنیكان لە نزیك شاری هەولێر، شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەكانی حزبی دیموكرات بوو.