لە دانیشتنی ئەمڕۆی دادگا هیچ بڕیارێك نەدرا، دادگا گوتەی لە چەند گیراوێك وەرگرت، سەرجەم گیراوان ئەو تۆمەتانەیان رەت كردەوە كە ئاراستەیان كراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەم سێی ئەیلوول، سەرچاوەیەك كە لە دانیشتنەكەی دادگا ئامادەبوو، بە "وشە"ـی راگەیاند، لە دادگای سلێمانی دانیشتن كۆتایی هات، دادگا بڕیاری داوە كەیسی لاهوور شێخ جەنگی درێژە بكێشێت و هیچ بڕیارێكی لێ نەدرا و هیچ سزایەكیان نەداون.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی باس كرد، بڕیاری دادگا تەنیا ئەوەیە كە دەبێت دووبارە بێنەوە دادگا و تا كاتی دادگایی داهاتوو دەبێت لە گرتووخانە بن.
هاوكات چەند گیراوێك گوتەیان لێ وەرگیراوە لەگەڵ چەند گیراوێكی تر، سەرجەمیان ئەو گوتانەیان رەت كردەوە كە ئاراستەیان كراوە وەك تۆمەتبار بەپێی مادەی 57 و مادەی 46.
ئەمڕۆ دوای سێ مانگ لە وەستانی، دووبارە دادگایی لاهوور شێخ جەنگی و گیراوانی لالەزار بەڕێوە چوو. ئەوەیش دانیشتنی ژمارە چوار بوو.