لە كۆڕبەندێكی ئابووریدا سەرۆكی رووسیا بۆ یەكەمین جار رای گەیاند، دەرفەت هەیە جەنگی ئۆكراینا بە كۆتا بێت. دووپاتی كردووەتەوە كە چارەسەری كێشەكان لە كۆتا جار پێویستە لە نێوان رووسیا و ئۆكراینا بكرێت، وێڕای ئەوەی سوپاسگوزاری ئەو وڵاتانەین كە ویستوویانە بۆ وەستانی جەنگەكە رۆڵی ناوەندگیر ببینن.
پێگەی "
شەفەق نیوز" ئەمڕۆ پێنجشەم سێی ئەیلوول بڵاوی كردووەتەوە، ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی رووسیا لە كۆڕبەندی ئابووری لە رۆژهەڵاتی رووسیا، سوپاسی ئەو وڵاتانەی كرد كە وەك ناوەندگیری لە هەوڵی ئەوەدان جەنگی ئۆكراینا بە كۆتا بێنن، بەڵام دووپاتی كردەوە كە چارەسەری كێشەكان لە كۆتا جار پێویستە لە نێوان رووسیا و ئۆكراینا بكرێت.
پوتین ئاماژەی بەوە دا كە ئەمەریكا و چین و چەندان وڵاتی تر، ئامادەن وەك ناوەندگیر رۆڵ بگێڕن بۆ وەستانی جەنگ و بەكۆتاهاتنی. لەناو سەركردەكانی وڵاتان پوتین ئاماژەی بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا دا كە ئامادەیی زۆری هەیە كار بۆ ئاشتی لە ئۆكراینا بكات و ئێمەیش سوپاسگوزارین بۆ هەوڵەكانی، بەڵام بەرلە هەر شتێك پێویستە كێشەكە لە نێوان مسكۆ و كیێڤ چارەسەر بكرێت.
لەبارەی بوونی دەرفەت بۆ وەستانی جەنگەكە كە ئەو پرسیارە لە پوتین كرا، ئەویش گوتی بەڵێ دەرفەت هەیە، دووپاتی دەكەمەوە كە دەرفەت بۆ وەستانی جەنگەكە هەیە.
دواتریش سەرۆكی رووسیا جارێكی تر روونی كردەوە كە لە كۆتادا دەبێ ئەو وڵاتانەی "رووسیا و ئۆكراینا" كە كەوتوونەتە ناو كێشە و ململانێكە، دەبێ لە نێوان خۆیاندا كێشەكان چارەسەر بكەن و ئەویش میتۆدێكی دروست و راستە، وێڕای ئەوەی ئێمە سوپاسگوزاری هەموو ئەوانەین كە هەوڵی چارەسەر دەدەن.