مەسروور بارزانی پرسە و سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی نەزیفە ڕەشید بەگ ڕادەگەیەنێت

:: PM:11:42:03/09/2026 ‌
ئەمڕۆ پێنجشەم سێی ئەیلوولی 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پرسە و سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی نەزیفە ڕەشید بەگ سیامەنسووری بڵاو کردەوە و خۆی بە هاوبەشی خەمی بنەماڵەکەی زانی.

لە پەیامێکدا هاتووە، مەسروور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو نەزیفە ڕەشید بەگ سیامەنسووری دەکات، کە هەڵگری میدالیای بارزانیی نەمر و خێزانی شەهید مەلا عەزیز سیامەنسووری بووە.

سەرۆکی حكوومەت لە پەیامەکەیدا دووپاتی دەکاتەوە کە خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت، لە کۆتاییشدا لە خودای مەزن داواکارە گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت.


وشە - پۆڵا مەحموود