بەڕێوەبەری راگەیاندنی بانکی ناوەندیی عێراق بە فەرمی دەنگۆی گۆڕانکاری لە نرخی فەرمی دۆلار رەت کردەوە.
حەیدەر غازی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بانکی ناوەندیی عێراق بە میدیاکانی راگەیاندـ، ئەو هەواڵەی لەبارەی گۆڕینی نرخی فەرمی دۆلارەوە بڵاو کراوەتەوە، درۆیە و سەرلەبەری دوورە لە راستییەوە.
هەروەها دووپاتی کردەوە کە ئامانج لە بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە هەواڵانە، تێکدانی سەقامگیریی ئابووری و نرخی دراوە بۆ چەند مەرامێکی دیاریکراو.
ئەم روونکردنەوەیە دوای ئەوە دێت کە کەمێک پێش ئێستا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگۆی ئەوە بڵاو کرایەوە، گوایە بانکی ناوەندی بڕیاری داوە لە سبەینێوە پرۆسەی دانانی پارە لە بانکەکان لەسەر بنەمای ١٤٦٠ دینار بۆ هەر دۆلارێک بێت.