ئەمڕۆ شەموو پێنجی ئەیلوولی 2026، فەیسەڵ کەریم خان برادۆستی، لە پەیامێکدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی مەسروور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو شێخ عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی کرد بۆ کۆچی دوایی ئەو کەسایەتییە و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.
لە پەیامێکدا ڕای گەیاندووە کە بە بۆنەی کۆچی دوایی خوالێخۆشبووەوە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان و تێکڕای بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دەکات.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا فەیسەڵ کەریم خان برادۆستی، دووپاتی دەکاتەوە کە بەتەواوی خۆی بە هاوبەشی خەمی مەسروور بارزانی و بنەماڵەکەیان دەزانێت، و لە خودای گەورە داواکارە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت.