له پارێزگه‌ی سمنانی ئێران، به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ئێرانی كه ژماره‌یان زیاتر له 150 كه‌س ده‌بوو، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر به‌شی ناوخۆی تایبه‌ت به قوتابیانی عێراق له زانكۆی سمنان، وێرای ئه‌شكه‌نجه‌دانیان، پاره و مۆبایل و شته گرانبه‌هاكانیان بردن.
پێگه‌ی
"بغداد الیوم"ی عێراقی بڵاوی كرده‌وه، پۆلیسی ئێران دوای ئاگه‌داركردنه‌وه‌ی له ڕووداوه‌كه گه‌یشته شوێنه‌كه، به‌ڵام هیچ ڕێوشوێنێكی له دژی هێرشبه‌ران نه‌گرته‌به‌ر و هیچ یه‌كێكیانی نه‌گرت، ته‌نیا هه‌وڵی وه‌ستاندنی هێرشه‌كه‌ی دا.
پێگه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، 150 ئێرانییه‌كه ده‌وروبه‌ری به‌شی ناوخۆیی خوێندكارانی عێراقیان گرت و هه‌ڵیانكوتایه سه‌ریان و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یان دا و به‌شێك له قوتابییه‌كان برینداربوون و له نێو به‌شه ناوخۆییه‌كه گه‌مارۆ دران.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی زانكۆی سمنان و به‌رپرسانی شار گه‌یشتنه شوێنه‌كه، به‌ڵام هێرشبه‌ران ڕێگریان كرد له‌وه‌ی بچنه ژووره‌وه.
له‌باره‌ی هۆكاری هێرشكردنه‌كه‌یش ئه‌و میدیا عێراقییه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئامانجی هێرشه‌كه ده‌ستگرتنه به‌سه‌ر پاره و شته گرانبه‌هاكانی خوێندكارانی عێراق، بۆیه جیا له ئه‌شكه‌نجه‌دانیان، پاره و مۆبایل و سه‌عات و سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له گرانبه‌هاكانیان بردوون.