قاوەی تێكچوو فڕێ مەدەن.. بۆنی ناخۆشی دەستشۆرەكانی پێ لەناو ببەن

:: PM:05:36:08/09/2026 ‌
زۆرجار قاوە لە ماڵاندا تێكدەچێت و فڕێ دەدرێت، بەڵام باشترە لەبری فڕێدانی، بۆ زۆر شتی تری ناوماڵ بەكار بهێنرێ وەك بڵاوبوونەوەی بۆنی خۆش یان پاككردنەوە، بەتایبەتی خستنی قاوەی تێكچوو بۆ ناو دەستشۆر، بۆنە ناخۆشەكەی لەناو دەبات و لەبری ئەوەی بۆنی خۆش بڵاو دەكاتەوە. ئەوەیش لە توێژینەوە زانستییەكاندا هاتووە.

پێگەی "عەرەبیە" ئەمڕۆ سێشەم هەشتی ئەیلوول، هەواڵەكەی لە پێگەی  "كرۆنیستا" وەرگرتووە كە لەوێدا باس لە تێكچوونی قاوە و فڕێدانی بۆ ناو سەتڵی زبڵ دەكرێت. بەپێی توێژینەوە زانستییەكان، بەوە گەیشتوون كە باشترە بۆ بڵاوبوونەوەی بۆنی خۆش و پاككردنەوەی هەندێك كەولوپەلی ناوماڵ، سوود لە قاوەی تێكچوو ببینرێت، بەتایبەتی خستنی قاوەی تێكچوو بۆ ناو دەستشۆر، ئەوەش بۆنە ناخۆشەكەی لەناو دەبات و لەبری ئەوە بۆنی خۆش بڵاو دەكاتەوە.

توێژەران باس لەوە دەكەن كە قاوەی تێكچوو و بەسەرچوو، هاوكات رۆڵی زۆری هەیە بۆ پاككردنەوەی ئاوەڕۆ، هەروەها لە پاككردنەوەی هەندێك لە كەلوپەلەكانی ناوماڵ، زۆر باشترە لە مادە كیمیاییەكان كە زیاتر بۆنە ناخۆشەكان لەناو دەبەن و بۆنی خۆش بڵاو دەكەنەوە. دووپات دەكەنەوە كە جیا لە بۆنە خۆشەكەی، هاوكات قاوەی تێكچوو رۆڵی هەیە بۆ نەهێشتنی شێی ناوماڵ بەتایبەتی بۆ شوێنە داخراوەكان.

توێژەران ئاماژە بەوەش دەكەن كە جیا لە دەستشۆر و هەندێك لە كەلوپەلەكانی ناوماڵ، هاوكات قاوەی تێكچوو و بەسەرچوو، رۆڵی زۆری بۆ نەهێشتنی بۆنە ناخۆشەكەی ساردكەرەوەكان هەیە، هاوكات دەتوانێ هەندێك لە قوماش و پەردە پەنجەرە بۆنخۆش بكات.

 


وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د