گۆشتفرۆشێك گیرا.. گۆشتی بەرازی فرۆشتووەتە خەڵك

:: PM:12:52:09/09/2026 ‌

هێزەكانی تەناهی عێراق لە نەجەف، گۆشتفرۆشێكیان بە تۆمەتی فرۆشتنی گۆشتی بەرازی كێوی بە خەڵك گرت و خستیانە گرتووخانەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەم لە شاری نەجەف، هێ.ەكانی تەناهی توانیان بە پشتبەستن بە زانیارییەكان گۆشتفرۆشێك بگرن، كە لە شارەدێی حەریەی سەر بە شارۆكەی كووفە بەرازی كێوی ڕاو كردووە و سەری بڕیوە و پارچە پارچەی كردووە و فرۆشتوویەتییەوە خەڵك.

دوكانی گۆشتفرۆشی ئەو گۆشتفرۆشە لە ناوەندی شاری نەجەفە و فرۆشتنی گۆشتی بەرازیش بە خەڵك، لە كاتێكدایە كە خواردنی گۆشتی بەراز لە ئاینی ئیسلام حەرام كراوە و زۆرینەی ڕەهای خەڵكی عێراقیش مسوڵمانن.

دیاردەی فرۆشتنی گۆشتی گیانەوەری تر بە ناوی گۆشتی گوێرەكە و مەڕ و بزن تازە نییە، پێشتریش گۆشتی گوێدرێژ و حوشتر بە ناوی گوێرەكە و مەڕ فرۆشراونەتە خەڵك و دواتر ئاشكرابوون و سزا دراون.


وشە - باز ئه‌حمه‌د