تۆڕی سی بی ئێس نیوزی ئه‌مه‌ریكی له زاری سه‌رچاوه‌كانه‌وه بڵاوی كرده‌وه، چه‌ندان فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا تووشی زیانی زۆر بوونه‌ته‌وه، له ئه‌نجامی بۆردمانكردنی بنكه‌ی سه‌ربازی "موه‌فه‌ق"ی ئاسمانی له ئوردن. ئه‌مه‌یش له شه‌وی نێوان سێشه‌م و چوارشه‌م ڕووی داوه.
سه‌رچاوه‌كان بۆ
سی بی ئێس نیوز كه نه‌یانویستووه ناویان بڵاو بكرێته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی لێدواندانیان نییه، گووتوویانه، كه نزیكه‌ی هه‌شت فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری ئێف 15 زیانی كه‌میان پێ گه‌یشتووه و دووباره گه‌ڕاونه‌ته‌وه خزمه‌ته.
ئاماژه‌یان به‌وه‌یش داوه، كه فڕۆكه‌یه‌كی جۆری ئه‌ی 10 ساندربۆلت كه به وارت هۆگ ناسراوه، زیانی گه‌وره‌ی پێگه‌یشتووه و باڵێكی به ته‌واوی له ده‌ستداوه.
ئه‌و سه‌رچاوانه وێرای پێشتڕاستكردنه‌وه‌ی به‌ركه‌وتنی زیان به فڕۆكه جه‌نگییه‌كان، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك باسیان له زیانی گیانی له ڕیزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا كه له بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئوردن بوونیان هه‌بووه، نه‌كرد.
ئه‌و زیانه زۆرانه ئه‌و كاته ڕوویاندا كه دواتر ئه‌مه‌ریكا ڕۆژی سێشه‌م بۆردمانكردنی پێنج كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری ئێرانی ڕاگه‌یاند و له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌یشدا سوپای پاسداران هێرشی كرده سه‌ر هه‌شت كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگر و دوو كه‌شتی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكی.
سی بی ئێس نیوز زانیویه‌تی، كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا زیاتر له 30 مووشه‌كی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سیسته‌می پاتریۆتیان هه‌ڵداوه بۆ تێكشكاندنی مووشه‌كه‌كانی ئێران له ئاسمانه‌وه، به‌ڵام هه‌ندێ له مووشه‌كه‌كان نه‌پێكراون و به بنكه سه‌ربازییه‌كه گه‌یشتوون.