به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نرخی نه‌وت به به‌رزی و له سه‌رووی 100 دۆلار به جێگیری مایه‌وه، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی گرژییه‌كان و دیارنه‌بوونی ئاسۆی كۆتایی ململانێكان چاوه‌ڕوانی زیادبوونی زیاتری نرخی نه‌وت ده‌كرێت.
نرخی خامی برنت ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م گه‌یشته 101 دۆلار و 34 سه‌نت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، هه‌روه‌ها نه‌وتی خامی ته‌كساس به 96 دۆلار و 55 سنت فرۆشرا.
هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی نرخی نه‌وت بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئێسته ئه‌مه‌ریكا كه‌شتییه نه‌وتییه‌كانی ئێران و ئێرانیش كه‌شتی نه‌وتی سه‌رجه‌م وڵاتان له هورمز ده‌كاته ئاماج.
دوێنێ ئه‌مه‌ریكا به ئامانجگرتنی پێنج كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری ئێرانی ڕاگه‌یاند و له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌یش دا ئێران هه‌شت كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری تری له گه‌رووی هورمز كرده ئامانج.
دانیال هاینز شرۆڤه‌كاری بازاڕ له كۆمپانیای ئه‌ی ئێن زێد گوتی، هێرشه به‌رده‌وامه‌كان وا ده‌كات كه هه‌نارده‌كردنی
نه‌وت له كه‌نداو به ته‌واوی په‌كی بكه‌وێت، بۆیه بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی بۆردمانی كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان له بازاڕ، كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی ده‌بێ و هه‌مووان ترسی ئه‌وه‌یان ده‌بێت، كه له داهاتوویه‌كی نزیك ئیتر هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له كه‌نداو جارێكی تر بۆ نزیك له سفر به‌رمیل بگه‌ڕێته‌وه.