ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ حووسییەكان دەستیان بەسەر شاری مەخادا گرتووە كە بە شارێكی گرنگی یەمەن دادەنرێت و بەسەر گەرووی بابولمەندەب دەڕوانێت.
ئەمڕۆ پێنجشەم 10ی ئەیلوول، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی كردووەتەوە، میلیشیای ئەنساروڵا حووسی كە هاوپەیمانە لەگەڵ ئێران، دەستیان بەسەر شاری مەخا گرتووە كە لەسەر دەریای سوورە و بەسەر گەرووی بابولمەندەب دەڕوانێت.
سێ سەرچاوە لە حكوومەتی یەمەن كە "لە ئاستی نێودەوڵەتی متمانەی پێ دەكرێت" بە رۆیتەرزیان راگەیاندووە، حووسییەكان بە تەواو چوونەتە شارەكەوە.
ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە لە چەند رۆژی رابردوودا، هێزەكانی سەربە حكوومەتی یەمەن لە پێشڕەوی بوون و حووسییەكان لە پاشەكشەدا بوون، كەچی لەناكاو هاوكێشەی هێز هەڵگەڕایەوە.