هونەرمەند دینا دەرزی گۆرانییەكی هونەرمەندی كۆچكردوو تاهیر تۆفیقی نوێ كردەوە.
دینا دەرزی لە ڕێگەی پەیجە فەرمییەكانی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، كۆمەڵێك بەشی ئەم گۆرانییەی بە دەنگی خۆی بڵاو كردووەتەوە و بە یادی تاهیر تۆفیق پێشكەشی هەوادارەكانی كردووە.
ڕوان عەدنان ئامێری عوودی بۆ دەژەنێت و كاری وێنەگرتن و بەرهەمهێنانی ڤیدیۆكەش لەلایەن ڤیۆلا ستۆدیۆوە ئەنجام دراوە.
دینا محەمەد خدر ناسراو بە دینا دەرزی، ساڵی ١٩٨٨ لە شاری ڕانیە لە دایك بووە و لە هەولێر نیشتەجێیە.