سعوودیە هێڵی بۆریی گواستنەوەی نەوتی رۆژهەڵات – رۆژئاواى راگرت

:: PM:10:10:11/09/2026 ‌
وەزارەتی وزەی سعوودیە راگەیەنراوێكی فەرمی و بەپەلەی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، هێڵی سەرەكیی بۆریی گواستنەوەی نەوتی رۆژهەڵات - رۆژئاوا لە ناوچەكانی ریاز و مەدینە رووبەڕووی چەندان هێرش بووەتەوە و ژمارەیەك برینداری لێ كەوتووەتەوە.

وەزارەتی وزەی سعوودیە كەمێك پێش ئێستە رای گەیاند، بۆریی نەوتی رۆژهەڵات-رۆژئاوا لە هەردوو ناوچەی ریاز و مەدینە هێرشی كراوەتە سەر، بەهۆی هێرشەكانیشەوە ژمارەیەك هاووڵاتیی بریندار بوون و دەستبەجێ چاودێریی پزیشكیی پێویستیان بۆ دابین كراوە.

ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە لەپێناو سەلامەتیدا و وەك رێكارێكی خۆپارێزی، كاركردن لە هێڵی بۆرییەكە راگیراوە، تیمەكانی فریاگوزاری و تیمە تەكنیكییە پسپۆڕەكان دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكان و بەپێی رێكارە پەسەندكراوەكانی فریاكەوتنی خێرا و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنە پێوەندیدارەكان، رێوشوێنی پێویستیان بۆ پاراستنی هێڵەكە و هەڵسەنگاندنی ئاستی سەلامەتییەكەی گرتووەتە بەر.

جێی ئاماژەیە كە هێرش كراوەتە سەر سیستمی بۆریی گواستنەوەی نەوتی سعوودیە و ماڵپەڕە جیهانییەكان بڵاویان كردەوە كە هێرشەكە لە رێگەی درۆنەوە بووە كە لە ناو خاكی عێراقەوە ئاراستە كراون.



وشە - وشه‌