"فەیمە كۆچەری" ژیانی كرایە فیلم و لە ئاستی نێودەوڵەتییدا پلەی سێیەمی بەدەست هێنا

:: PM:12:54:12/09/2026 ‌
فەیمە كۆچەری ژنێكی گەرمیانییە، ٥٣ كەس لە خێزانەكەی زیندەبەچاڵ كراون و خۆی بەتەنیا دەژی، ژیانی كراوەتە فیلم و لە كۆی ٣٥٤ فیلم لە ئاستی نێودەوڵەتییدا پلەی سێیەمی بەدەست هێنا.

فیلمی دیكیۆمێنتاری "فەیمە كۆچەری" لە كۆی ٣٥٤ فیلم، لە ئاستی نێودەوڵەتییدا توانی پلەی سێیەم لە خولی شەشەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئاشتی ئوردن بەدەست بهێنێت.

لە فێستیڤاڵەكەدا ٣٥٤ فیلمی درێژ، فیلمی كورت، چیرۆكە فیلم، فیلمی دیكیۆمێنتاری و فیلمی مۆبایل لە ٢٢ وڵاتی دنیاوە بەشدارییان كردبوو، لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستانیش تەنیا فیلمی دیكیۆمێنتاریی "فەیمە كۆچەری" بەشداریی تێدا كردبوو.

جومعە كەریم هونەرمەند و دەرهێنەری دیكیۆمێنتارییەكە لەبارەی بەدەستهێنانی پلەی سێیەمەوە ڕای گەیاند، ئامانجمان گەیاندنی ئێش و ناسۆرەكانی گەلی كوردە بە دنیا.



وشە - سۆران عەزیز