وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوی كردەوە، پارەی موچوەی مانگی هەشت خرایە سەر حسابەكەمان.
ئەمڕۆ دووشەم 14ـی ئەیلوول، وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوی كردەوە، كەمێك لەمەوبەر بڕی ( 831،666،000،000) دینار وەك تەمویلی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق.
ئەو وەزارەتە دەڵێت، هاوشێوەی چەند مانگی ڕابردوو وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی 120 سەدو ملیار دیناری وەك پشكی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئاب لە كۆی تەمویلی مووچە بڕیوە.
ئەوە سەرەڕای ئەوەی بڕی ( ٦،٠٣٠،١٦٦،٥٤٥ ) شەش ملیار و 30سی ملیۆن و 166 هەزار دیناری لە تەمویلی مووچەی مانگی ئاب نەناردووە كە بریتییە لە شایستەی مووچەی مانگەكانی ڕابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.
ئەو وەزارەتە دەشڵێت، دوای تەواوكردنی ڕێكارەكان و وەرگرتنی پارەكە بەشێوەی كاش لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق ڕاستەوخۆ لیستی مووچە بڵاو دەكرێتەوە و لە نزیكترین كاتدا دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب دەكرێت.