بەنزین بۆ شوفێرانی تاكسی جیا دەكرێتەوە

:: PM:02:33:14/09/2026 ‌
لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی سووتەمەنیی هەولێر، ئەپڵیكەیشنێكی تازە دروست كراوە و تێیدا داوا دەكرێت شوفێرانی تاكسی خۆیان تێدا تۆمار بكەن.

ئەمڕۆ دووشەم 14ـی ئەیلوول، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، ئاگاداری بۆ شوفێرانی تاكسی بۆ خۆتۆماركردن و سوودمەندبوونی زیاتر لە بەنزینی 750دیناری.

بڕیارە بەمنزیكانە بڕی بەنزینی 750 دیناری بۆ شوفێرانی تاكسی زیاد بكرێت، بۆیە ئێستە ئەپڵیكەیشنێك دروست كراوە شوفێری تاكسی دەتوانێت خۆی تێدا تۆمار بكات.





وشە - رامیار جەواد