گەنجێكی تری كورد لە شەڕەكەی پردێ‌ كوژرا

:: AM:10:30:29/09/2026 ‌
گەنجێكی تری كورد دوای بێسەروشوێنبوونی بۆ ماوەی 48 سەعات لە شەڕەكەی پردێ‌، پێوەندی بە كەسوكاری كراوە كە بێن تەرمەكەی لە پزیشكی دادی وەربگرنەوە.

ئەمڕۆ سێشەم 29ـی ئەیلوول، كەسوكاری محەمەد هێمن ئەو گەنجە كوردەی لەشەڕەكەی پردێ بێسەروشوێن بوو، بە "وشە"یان راگەیاند، ئەمڕۆ وەك كەسوكاری محەمەد تاقانەی شەش خوشك، ئاگادار كراینەوە كە بچین بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەكەی لە پزیشكی داد لە نەخۆشخانەی ئازادی.

ئاماژەی بەوەش كرد، تا دوێنێ‌ هێزە تەناهییەكان هیچیان پێ نەدەگوتین لەسەر كوڕەكەمان، ئەمڕۆ دەڵێن وەرن تەرمەكە ببەنەوە.

بەپێی زانیارییەكان، محەمەد هێمن لە كاتی شەڕەكەدا هێزە عێراقییەكان ڕفاندوویانە و بە داعش لە قەڵەمیان داوە.



وشە - رامیار جەواد