ئەمڕۆ هەینی دووی تشرینی یەکەمی 2026، ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە کە کۆمپانیای نەوتی هیندستان (IOC)، دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی مامناوەندی بەسڕەی بە داشکاندنی 32 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەراورد بە نرخی نەوتی دوبەی کڕیوە، و بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا بار بکرێت.
لە هەواڵەکەی ڕۆیتەرزدا کە لە سەرچاوە هیندییەکانەوە وەریگرتووە هاتووە، کۆمپانیای نەوتی هیندستان (IOC) ئەو دوو ملیۆن بەرمیل نەوتەی عێراقی لە کۆمپانیای بازرگانیی (ڤیتۆل) کڕیوە، بۆ ئەوەی لە ماوەی نێوان 22 بۆ 31ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا باری بکات.
سەرچاوەکان ڕوونیان کردووەتەوە کە کۆمپانیاکە نەوتەکەی بە داشکاندنی 32 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەراورد بە نرخی نەوتی دوبەی کڕیوە، ئەمەش لەسەر بنەمای ڕادەستکردن لەسەر کەشتی (FOB) بۆ بارکردن لە وێستگەی بەسڕە لە عێراق.