ئه‌مڕۆ شه‌موو به كاتی ئوسترالیا، ئۆتۆمبێلێك خۆی كرد به نێو گردبوونه‌وه‌یه‌كی هانده‌رانی یاری ره‌گبی له باكوری شاری سیدی له ئوسترالیا، به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كانیش ژماره‌یه‌ك برینداری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌سیۆشه‌یتد پرێس بڵاوی كردووه‌ته‌وه،
ڕووداوه‌كه له كاتی كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری هانده‌رانی یاری ڕه‌گبی له ناوچه‌كه ڕووی داوه، پۆلیس و تیمه‌كانی فریاكه‌وتن له شوێنه‌كه بوون، دوای ڕووداوه‌كه ده‌ستبه‌جێ شوێنه‌كه‌یان به ڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل داخستووه .
ئاماژه‌ی داوه، به گوێره‌ی ڕاپۆرته سه‌ره‌تاییه‌كان له ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه تا ئێسته نۆ كه‌س بریندارن، كه دوو له برینداره‌كان دۆخی ته‌ندروستیان قورسه، یه‌كێكیان منداڵێكی شیره‌خۆره و ئه‌وه‌ی تریش كه‌سێكی به ته‌مه‌ن.
تا ئێسته پۆلیس هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی كۆتایی له‌باره‌ی ژماره‌ی برینداران و جۆر و قه‌باره‌ی برینه‌كانیان بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه پارێزگاری ناوچه‌ی نیوكاسل غافین مۆریس ئاشكرای كرد، ڕووداوه‌كه له ناوچه‌ی ئێمه ڕووی داوه و به گوێره‌ی ئاماژه سه‌ره‌تاییه‌كان، ئه‌گه‌ری ئه‌وه نییه كه ڕووداوه‌كه به مه‌به‌ست بێ و كرده‌یه‌كی تیرۆریستی بێت، چونكه شوفێری ئۆتۆمبێله‌كه خۆیشی یه‌كێك بووه له هانده‌رانی ڕه‌گبی، به‌ڵام دواتركۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له ده‌ست ده‌رچووه و تووشی ئه‌و ڕووداوه بووه.