دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو حكوومه‌تی شه‌رعی یه‌مه‌ن به پشتیوانی سعوودیه ده‌ستی به هێرشێكی فره‌وان بۆ سه‌ر حووسیه‌كانی یه‌مه‌ن كرد، به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م گوته‌بێژی فه‌رمی هێزه چه‌كداره‌كانی یه‌مه‌ن دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه زیاتر له هه‌زار ئامانجی حووسیه‌كانیان پێكاوه و زیاتر له هه‌زار چه‌كداریشیان له ئه‌نجامی هێرشه‌كانمان كوژراون.
ماجد نه‌زیلی گوته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی
یه‌مه‌ن ئه‌مڕۆ دووشه‌م له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی داوه، هێزه‌كانی حكوومه‌تی یه‌مه‌ن هه‌زار و 122 هێرشیان كرده سه‌ر حووسییه‌كان، تۆپهاوێژ و هێله‌كانی به‌رگری و ڕێگه‌كان و كۆگه‌كانی یه‌ده‌گی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و ده‌سته‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و ناوه‌نده‌كانی سه‌ركردایه‌تی میلیشیاكانی حووسی كراونه‌ته ئامانج.
زیاتر گوتی، بۆردمانكردنی ئه‌و ئامانجانه له میحوه‌ری جیا جیای یه‌مه‌ن بووه، به گشتی ئامانجه‌كان له سه‌عده و جوف و ته‌عز و كه‌ناراوه‌كان بوون، به فڕۆكه‌ی جه‌نگی و درۆن و تۆپهاوێژ و مووشه‌ك ئه‌نجام دراون.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه زیاتر له هه‌زار و 747 چه‌كداری حووسییه‌كان كوژران و 364 كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی گه‌وره و گرانبه‌هایشیان به ته‌واوی تێكشكێنراوه.