ئەندامێكی بەرەی گەل بە كوژراوی دۆزرایەوە

:: AM:11:26:05/10/2026 ‌
لایەنگرێكی سەرسەختی بەرەی گەل و لاهوور جەنگی تاڵەبانی، بە كوژراوی دۆزرایەوە و تا ئێستە هۆكاری كوژرانەكەی نادیارە.

ئەمڕۆ دووشەم پێنجی تشرینی یەكەم، بەپێی زانیارییەكانی "وشە"، سەنعان هەنارەیی لایەنگری سەرسەختی بەرەی گەل و لاهوور جەنگی تاڵەبانی، بە كوژراوی دۆزرایەوە.

تا ئێستە هۆكاری كوژرانەكەی نەزانراوە، بەڵام باس لەوە دەكرێت چەند فیشەكێك بە جەستەیەوە بووە و تەرمەكەی دۆزراوەتەوە و لێكۆڵینەوە دەستی پێ‌ كردووە.

 سەنعان هەنارەیی پێشتر لە گرتە ڤیدیۆییەكانیدا لاهوور جەنگی تاڵەبانیی وەك سەرۆكی خۆی وەسف دەكرد، ڕەخنەی توندی لە دەسەڵاتدارانی سلێمانی دەگرت.


وشە - رامیار جەواد