لە هەندێك كەناڵ و پەیجی فەیسبووك، هەواڵی پشووی سبەینی بەبێ هیچ وردەكاری و روونكردنەوەیەك بڵاو كراوەتەوە، بەڵام بۆ ئەوەی راستییەكان بە تەواوی بگاتە خەڵك، "وشە" ئەوەی یەكلا كردەوە كە پشووی سبەی بۆ هەموو فەرمانبەران نییە.
ئەمڕۆ سێشەم شەشی ئۆكتۆبەر، بەگوێرەی بەدواداچوونی "وشە" دەركەوتووە كە سبەی چوارشەم حەوتی ئۆكتۆبەر، تەنیا بۆ فەرمانبەرانی ئێزدی پشووی فەرمییە.
لە هەندێك میدیادا نووسراوە، سبەی لە تەواوی دامەزراوەكانی كوردستان پشووی فەرمییە، بەڵام بۆ تەواوی فەرمانبەرانی ئێزیدی نەك تەواوی فەرمانبەران.