بەیانی ئەمڕۆ چوارشەم، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.5 پلە بە پێوەری ڕێختەر، ناوچەكانی باكوری ڕۆژهەڵاتی شاری كەركووكی هەژاند.
دەستەی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی
عێراق بڵاوی كردەوە، وێستگەكانمان بۆ پێوانەكردنی بوومەلەرزە، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەم، بوومەلەرزەیەكیان بە گوڕی 3.5 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە ناوچەكانی باكوری ڕۆژهەڵاتی كەركووك تۆمار كردووە.
ئاماژەی داوە، بوومەلەرزەكە لە دووریی 25 كیلۆمەتر لە ناوەندی شاری كەركووك دوور بووە و هاووڵاتییانی ناوچەكە هەستیان پێ كردووە.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێكی دەستەكە، گوڕی بوومەلەرزەكە 3.5 پلە بە پێوەری ڕێختەر بووە، سەعات حەوت و 28 خولەك و 34 چركەی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەم ڕووی داوە و قووڵییەكەی 10 كیلۆمەتر بووە.