سەدر پەیامێك ئاراستەی ئەمەریكا دەكات

:: PM:07:01:07/10/2026 ‌

لە دوای كشانەوەی هێزە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە عێراق لە 30ی ئەیلوولی رابردوو، ئەمشەو موقتەدا سەدر سەركردەی رەوتی نیشتمانی شیعە پەیامێكی ئاراستەی ئەمەریكا كرد و تیایدا ئاماژە دەكات، وەك هاووڵاتییەكی عێراقی داوا دەكەن لاپەڕەیەكی نوێ لەسەر بنەمای دادوەری و یەكسانی و دوور لە خۆبەزلزانی هەڵبدەنەوە.

سەدر ئاماژە دەكات كە ئەوان دەیانەوێ بە ئازادی و سەربەستی وڵاتەكەیان بنیات بنێن، دوور لە دەستوەردانی دەرەكی، رۆژهەڵاتی یان رۆژئاوایی، باكوری یان باشووری دوور لە گەندەڵی و لاگیری كەس، رەتی دەكەینەوە عێراق ببێتە گۆڕەپانێك بۆ ململانێ سیاسی و ئابوورییەكانتان، چونكە ئێمە ناچار نین بەرگری لەكەس بكەین یان لە بری كەس شەڕ بكەین.

سەدر روونی كردەوە، دوای كشانەوە ئەرێنییەكەتان لە عێراق، داواتان لێ كراوە كە وێنەی ئەمەریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جوان بكەن، ئەوەش بۆ ئەوەی جارێكی تر ئاڵاكەتان نەخرێتە ژێر پێ، كە ئەوە كارەش بەوە دەكرێت كە ئەمەریكا هەڵوێستێكی میانڕۆی لەگەڵ هەموواندا هەبێت، ئێمەی عێراقی دەمانەوەی بە ئاشتی و ئاسایش لەگەڵ دراوسێكانمان بژین، رەچاوی بەرژەوەندی ئەوانە بكەین كە رەچاوی بەرژەوەندییەكانمان دەكەن.










وشە - مه‌حموود ئیسماعیل