سەرچاوەیەك: پارێزگاری كەركووك بۆ پۆستی وەزیری دەوڵەت كاندیدە

:: PM:10:33:07/10/2026 ‌

لەوكاتەی هێزە سیاسییەكان لە هەوڵی رژددان بۆ تەواوكردنی كابینەی حكوومەتی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوو، سەرچاوەیەك ئاماژە دەكات كە محەمەد سەمعانی پارێزگاری كەركووك بۆ وەرگرتنی وەزارەتی دەوڵەت لە حكوومەتی عێراق كاندیدە.

بەپێی سەرچاوەكە، پێشبینی دەكرێت ئەو وەزارەتەی سەمعان وەری دەگرێت، وەزارەتی دەوڵەت بۆ كاروباری پارێزگاكان بێت.

شایەنی باسە محەمەد سەمعان پارێزگاری كەركووك، هاوكات سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراقە، لە 16ی نیسانی رابردوو پۆستەكەی وەرگرت، وەك یەكەم توركمان لە ماوەی چەندان ساڵ پۆستی پارێزگاری كەركووك وەربگرێت، تا ئێستە بە فەرمی هیچ شتێك لەبارەی كاندیدبوونی سەمعان بۆ ئەو وەزارەتە رانەگەیەنراوە. 






وشە - مه‌حموود ئیسماعیل