هه‌ندێ گۆڕانكاری كه له ماسوولكه‌كانی قاچ دروست ده‌بێ، ئاماژه‌ن بۆ دروستبوونی گرفت له سووڕی خوێن، یه‌كێك له‌وانه‌یش به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی چه‌وری زیانبه‌خشه له خوێن، كه دواجار ده‌بێته هۆی ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشك.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی میره‌ری به‌ریتانی، به‌رزبوونه‌وه‌ی چه‌وری زیانبه‌خشی خوێن ده‌بێته هۆی كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری له نێو موولووله‌كانی خوێن و ته‌سكیان ده‌كاته‌وه و هاتوچۆی خوێن كێشه‌ی بۆ دروست ده‌بێت.
گرنگترین ئه‌و نیشانانه‌ی له
قاچی مرۆڤ ده‌رده‌كه‌ون و ئاماژه بۆ به‌رزی ئاستی چه‌وری زیانبه‌خش له خوێن بریتین له ئازار و ئێشی قاچ له كاتی ڕۆیشتن و نه‌مانی ئازاره‌كه له‌كاتی وه‌ستان. ئه‌مه‌یش به دیاریكراوی له یه‌ك قاچ ئێشه‌كه‌ی زیاتر ده‌بێ له‌وه‌ی تر.
یه‌كێكی تر له ئاماژه‌كان وه‌رینی مووی قاچه بێ هۆ، جیا له‌وانه ده‌ركه‌وتنی قڵێشان له پێیه‌كان و لووسی و بریقانه‌وه‌ی پێستی پێ، ئه‌و نیشانانه ئاماژه‌ن بۆ زۆری چه‌وری له خوێن.